ئەمڕۆ پێنچ شەممە
30-03-202330-03-2023 سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کورستان لە شاری
هەولێرهەولێر لە بارەگای مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە وەفدێکی یونامی پێکهاتبوون لە موتسی مونیارادزی بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی لە یونامی، لینارت نیکولای، عەزیز بەرزنجی ڕاوێژکارانی سیاسی لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە دیداری نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکرا، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و
بەغدابەغدا و ئەو کێشە هەڵواسراوانەی نێوان هەردوولا کە کاریگەریی لەسەر ڕەوشی سیاسی و ئابووری و ئەمنی هەیە.
سەعدی ئەحمەد پیرە دڵنیایی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوازیاری چارەسەری هەموو کێشە و گرفتەکانە بە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتر گەیشتن کە دواجار بەسوود و بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەوێتەوە، وتیشی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵانێکی زۆرە و زۆر دەمێکە پێش بڕیارەکەی دادگای پاریس هەوڵی چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەدا، لەسەردەمی کابینەکەی حکومەتی مالیکی و کابینەکانی دوای ئەویش .
هاوکات سوپاس و ستایشی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بەتایبەتی هەوڵەکانی خاتوو جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێراق، کە هەمیشە بە پەرۆش بووە بۆ چارەسەری ئاشتیانە و یاساییانەی کێشەکان.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 944 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!