بابەت: یاداشت
نووسین:
شێرکۆ عادل دەباغشێرکۆ عادل دەباغ
لە ڕۆژێکى وەک ئەمڕۆدا 35 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕێکەوتی
01-08-198701-08-1987، شارەدێی
نەوجولنەوجول ئازادکرا.
بۆچوون بۆ چالاکيەک کە نزيکەى 320 پێشمەرگە کۆکرابوينەوە لە بەتالێۆنەکانى 9ى
سلێمانىسلێمانى و 7ى
هەورامانهەورامان و 4ى
گەرميانگەرميان و 15ى
قەرەداغقەرەداغ
بۆ گرتنى شارەدێى
نەوجولنەوجول لە
01-08-198701-08-1987 سەربە محافەزەى سەڵاحەدين لە ناوچەى گەرميانى خواروو لە ماوەى کەمتر لە کاتژمێرێک شارەدێیەکە ڕزگارکرايەوە کە پێشتر جەيشى ئێراقى خەڵکەکەى دەرکردبوو کردبويە سەربازگە و تيايدا 83 جاش بەديل گيران، (وێنەکە دوو ڕۆژ پاش شەڕەکەيە لەسەر ترکتۆرەکە کەسى دووەمم-لە پشتى جامانەسوورەکەى پێشەوە دانيشتووم، ديلەکانيش لە دواوەى ترکتۆرەکەن)، دووهەفتە پێش ئەم ڕووداوە هێزەکەى
مامەڕيشەمامەڕيشە چوون بۆ گرتنى دوو ڕەبيە لەم شارەدێیە بەڵام بەداخەوە دوو شەهيديانداو گەڕانەدواوە، بۆيە خەڵکى ئەو گوندانە لە خۆشيا شيرينيان بەسەردا هەڵەداين ژنان هەلهەلەيان لێ دەدا لە گوندەکانى:
زنانەزنانە و
وارنێوارنێ و
خەپە کوێرخەپە کوێر و
قووم پەڵکەقووم پەڵکە و
لەفتى ئاغالەفتى ئاغا و ئەوانى تر.
لە پێش تۆمارکردنی ئەم داستانەدا، ئەم ڕووداوەم بەسەر هات:
( (دوپشکێکى زەردى گەرميانى هاتە ناوشەڕواڵەکەمەوە و 7 جار پێوەیدام، دنيا تاريکى کردبوو لەسەر سەکۆيى ژێر دارتوى ئاوايى گوندێکى گەرميان ڕاکشابووين (پشومان دەدا ڕێگايەکى دوورى چەند ڕۆژەمان بڕيبوو لە قۆپيەکانى قەرەداغەوە بۆ قوڵايى گەرميانى خواروو)، دوپشکەکە لەسەر دارتووەکەوە کەوتە سەر قاچم و لەوێشەوە چووە ناو شەڕواڵەکەم و هەتا توانى و ژەهرى تيابوو پێوەدام حەوجار گەستمى منيش لە هاوار و هەڵپەڕکێ زياتر هيچم پێنەدەکرا تا گرتيانم و دوپشکيان تۆپان و لەبرى دەرمان لەقتووە ژەنگاویيەک دا نەوتيان بۆ هێنام کردم بەسەر قاچمدا، کەوەک لوولە زۆپا ئاوسابوو لە حەوت لاوە کوونکوون بووبوو!هاوڕێکانم ئەيانووت پوزت خڕوخەپان بوە!.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,051 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!