لە هەفتەیەکدا دوو شاندی باڵای ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە، سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەوبارەیەوە زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.
محەمەدی حاجی مەحمودمحەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی وتووە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی سەردانی شاندەکان، ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی و کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی بووە. دەشڵێت، شاندەکە وتوویانە کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون.
هەفتەی ڕابردوو دوو شاندی باڵای ئێران کە یەکێکیان بە سەرۆکایەتیی ئاغای لوتفی، جێگری وەزیری ھەواڵگری (ئیتڵاعات) ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی دیکەش بە سەرۆکایەتیی حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە ئێراق و یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری بازرگانی بۆ ئێراق و سووریا بووە.
محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی شاندەکان لەگەڵ زۆرینەی حیزبەکان کۆبوونەتەوە لەنێو حیزبەکانیش چەند کەسێکیان بینیوە، ئێرانییەکان گوتوویانە هەوڵدەدەن تیمی یەکێتی بگەڕێننەوە بۆ نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ چۆنییەتیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی
هەولێرهەولێر و
بەغدابەغدا.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 802 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!