نە مەسرور بارزانى لەگەڵ گەڕانەوەى قوباد تاڵەبانییە، نە قوباد تاڵەبانیش دەگەڕێتەوە
ناکۆییەکانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم و جێگرەکەى گەیشتۆتە بنبەست. بە ئەگەرى زۆرەوە تا کۆتاییهاتنى ماوەى ئەو کابینەیە یەکێیتى لە بایکۆتکردنى بەردەوام دەبێت.
هەرچەندە حکوومەتى هەرێمى کوردستان دواین پەیامى خۆى لە بارەى گەڕانەوەى
قوباد تاڵەبانىقوباد تاڵەبانى و تیمى یەکێتیى بۆ نێو کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران لە ڕێگەى شاندێکەوە گەیاندە قوباد تاڵەبانى، بەڵام هەوڵەکان لەو بارەیەوە هیچ ئەنجامێکى نەبووە و چارەسەرکردنى کێشەکان گەیشتە بنبەست.
لە کۆبوونەوە فەڕمى و نافەڕمییەکان نە
مەسرور بارزانىمەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى لەگەڵ گەڕانەوەى جێگرەکەى و تیمى یەکێتییە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، نە قوباد تاڵەبانیش جارێکى دیکە ئارەزووی گەڕانەوەی هەیە بۆ کۆبوونەوەکان.
بە ئەگەرێکی زۆرەوە دۆخەکە بە و شێوەیە بەردەوامى دەبێت و یەکێتیى و تیمەکەى لە حکومەت تاوەکوو هەڵبژاردنى داهاتووى پەڕڵەمانى کوردستان ناگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 451 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!