ئاخ چی بکەم، بۆ بەڵمە برنجەکەی شارەزوور:
بەڵم: کای برنج (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بەو توێکڵە تەنکە زەردە دەوترێت کە دەوری دەنکی برنجی داوە، شارەزوور: ناوچەیەکی شوێنەواریی و کشتووکاڵی گرنگی کوردستانە، سەربە پارێزگای سلێمانییە، (بەڵم) لە کوردەواریدا وەک ئالیک دەدرێت بە مەڕوماڵات، یان لەبەر سووکی کێش و نەرم و شلیی دەکرێتە ناو پشتی (سەرین) کوردییەوە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ناوچەی خۆی دوور کەوتبێتەوە و ئاخ بۆ بێبەهاترین شت هەڵکێشێت.
[1] این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,402 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!