وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، داوامان کردووە مووچەى فەرمانبەرانی هەرێم هەمووی بەسەر یەکەوە بگەڕێنرێتەوە، نەک بە ڕێژە و قیستی ساڵانە.
جوتیار عادلجوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان پشتیووانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و کابینەکەى محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق دەکەن.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، سوودانی لەگەڵ ئەوەیە ڕێککەوتنەکە وەکوو خۆى جێبەجێ بکرێت و خواستێکی بەهێزى بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە هەیە.
وتیشی، ئێمە زووتر داوامان کردووە مووچەى فەرمانبەران هەمووی بەسەر یەکەوە بگەڕێنرێتەوە، نەک بە ڕێژە و قیستی ساڵانە.
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم وتیشی، داواى قەرەبووی قوربانیانی جینۆساید و ئەنفالکراوانیشمان کردووە کە ڕژێمی پێشوو بەو تاوانانە هەستاوە.
لەبارەی هەڵبژاردنەوە جوتیار عادل وتی، ئامانجمان ئەوەیە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بۆیە داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین، پاڵپشتیی سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 631 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!