لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 21-05-2023، بەڕێز حاکم
مەحمود ئەحمەد مورادمەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە مامۆستا شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە و م. ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک و موسا ڕەئوف، ئەدیب شکور، وسام محەمەد، کەلسوم محەمەد و نەشمیل محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کرد لە شاندی یانەی وەرزشی ئاشتی کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان، مامۆستا سامان عەبدول سمدى سەرۆک، م، شاخەوان جەمال، سکرتێری یانەی ناوبراو و زانا وەها، ئازاد قارەمانی و مستەفا سلێمانی، ئەندامانی دەستەی کارگیِڕی یانەکە .
لەو سەردانەدا و سەرەتا سەرۆکی یانەی ئاشتی وێڕایی سوپاسکردنی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و جێگری سەرۆکی یانە بۆ ئەو پێشوازی و میوانداریە خۆشحاڵی خۆی پیشان دا کە یانەی پێشمەرگە بووەتە ماڵێک بۆ هەمووان هەمیشە دەرگایان واڵا بووە بۆ یانەکانی شاری سلێمانی و سەرجەم وەرزشکاران و ئەو هاوکاری و پاڵپشتیانەی یانەکەشی بۆ یانەی ئاشتی بەرز نرخاند .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە وەک کارگێڕی یانەی ئاشتی بە گرنگی دەزانن سەردانی سەرجەم یانەکان بکەن و دەست پێکی ئەو کارەشیان بۆ یانەی دیاری کوردستان و ئێراق یانەی پێشمەرگە بووە، وە داواشی کرد کە پێکەوە یەک دەست کار بۆ خزمەت بە چینی گەنج و لاوان بکەن و کەمێک لە خەمەکانی گەنجانی وڵات کەم بکەنەوە خەم خۆر و خەم هەڵگری وەرزشبن .
دواتر حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە وێڕایی بەخێرهێنان لە شاندی یانەی ئاشتی، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان وەک یانەی وەرزشی پێشمەرگە دەرگایان نییە بۆ خزمەت بە چینی وەرزشکاران و هەمیشە هەڵگری ئەو مەشخەڵەش بوون کە با پێکەوە و بە ڕۆحێکی وەرزشی کار بۆ خزمەت بە وەرزشی شار و وڵاتمان بکەین، جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە سەبارەت بە ئەنجام و سەرکەوتنەکانی تیپەکانی یانەکەیان وتی، تیپەکان کە ئەنجامیان دەبێت خەرجیان زیاتر دەبێت هەر بۆیە گرنگە یانەکان داهاتیان بۆ دابین بکرێت و بتوانن خزمەتی زۆرترین تیمەکان بکەن ئەوەش لە ڕێگەی وەزارەتی وەرزش و لاوان و پارێزگاکانەوە دەکرێت .
لە کۆتایی ئەو سەردانەدا هەردوولا جەختیان کردەوە کە پێکەوە و یەک دەست خزمەت بە وەرزش لەسەر ئاستی شاری
سلێمانیسلێمانی بکەن و ئەو کۆبوونەوانەش درێژەی هەبێت و پلانی داڕێژراویان هەبێت بۆ ئەو مەبەستە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 827 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!