شێرکۆ بێکەسشێرکۆ بێکەس وتی: ساڵی
1977 ڕۆژێ وتیان ئەمڕۆ لە هۆڵی نەقابەی مامۆستایان، کۆڕێک بۆ
هێمن موکریانیهێمن موکریانی شاعیر هەیە و
کامەران موکریکامەران موکری پێشکەشی ئەکات.
خەڵکێکی زۆر ئامادەی کۆڕەکەبوون. من و حەمەی حەمە باقی و ڕەئووف بێگەردیش ڕۆشتین. کۆڕەکە دەستی پێ کرد و کامەران موکری لە سەرەتادا وتی من لە ڕێی ئەم شیعرەی هێمنەوە کە دەڵێ:
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و
حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن!
شەیدای شیعر بووم. ئینجا هێمن باسی ئەزموونی شیعری خۆییکرد و گفتوگۆکان گەرم بوون و لێیان پرسی: شیعری کام شاعیرت بەدڵە و کام شیعر بەلاتەوە زۆر جوانترە؟ هێمن ئاماژەی بە شیعرێکی ڕۆمانسی من کرد:
مەدالیای کەمانێکی بچکۆلانەت
دابوو لە سنگ
کە هاتوچۆت
بە بەردەمی مندا ئەکرد
گوێم لێئەبوو
کەمان ئەکەوتە لێدان و
ئەشمبینی مەمکەکانت
ورد ورد، سەمایان بۆ ئەکرد!
هێمن وتی ئەگەر شیعری نوێ ئاوا بێت، وەک ئەم شیعرەی شێرکۆ بێکەس، من هەموو ڕوژێ ماچی ئەکەم!
لە پەڕتووکی: 955 دەقە لەگەڵ شێرکۆ بێکەس.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,132 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!