لەنێو بارەگەی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی و ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی
16-07-202316-07-2023 م. شێرزاد محەمەد حەسەن، سکرتێری یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی م. ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک و هەردوو خاتوون، کەلسوم محەمەد و نەشمیل محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، پێشوازی کرد لە ئاسۆ ئەحمەد تۆفیق سەرۆکی یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان کە بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی سوپاس و پێزانینی یەکێتییەکەیان سەردانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کردبوو.
ئەمە و لەو میوانداریەدا سەرۆکی یەکێتی باسکەی کوردستان سوپاسی یەکێتییەکەیانی ئاڕاستەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و کارگێڕی یانەکە کرد لە پایی ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی یانەکە بۆ یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان و ئەنجام دانی چالاکیییەکانی ئەو یەکێتییە وەرزشییە لەنێو هۆڵی یانەی پێشمەرگەدا.
هەروەک دووپاتی کردەوە کە یانەی وەرزشی پێشمەرگە خەمخۆر و دڵسۆز و پاڵپشتیکاری وەرزشکارانن و ئەوەش دەبێتە هەوێنی پێشکەوتنی وەرزش چ لە شاری
سلێمانیسلێمانی یاخود لە کوردستان و ئێراقدا.
پاشان سکرتێری یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ناوی سەرۆک و جێگری سەرۆک و یانەکەیان سوپاسی یەکێتی باسکەی کوردستانی کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیەیان و سوپاسکردنی یەکێتییەکەیانی بەرز نرخاند و دوپاتی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە جیاوازی ناکات لەنێوان یەکێتییەکانی کوردستان و ئێراق و هەمیشە خەمخۆر و پاڵپشتیان دەبێت تا شەقامی وەرزشی ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ بەرەو ئاڕاستەی پێشکەوتن بڕوات و هەنگاوەکانی خێراتر بکات .
لە کۆتایی ئەو میوانداریەشدا، ئاسۆ ئەحمەدی سەرۆکی یەکێتی باسکەی کوردستان قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 919 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!