ناونیشانی بابەت: بەڕێوەبەری شوێنەواری زاخۆ داوا دەکات هاوشێوەکەی پردی دەلال لە مووسڵ بڕووخێنرێت
ئامادەکردنی: لەزگین
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلوپووری ئیدارەی سەربەخۆی
زاخۆزاخۆ ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابن پردێکی وەکوو
پردی دەلالپردی دەلالی زاخۆ لە مووسڵ درووست بکرێت و دەبێت ئەو پردەی هاوشێوەی پردی دەلالی زاخۆ لە مووسڵ درست کراوە، بڕووخێنرێت.
محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلوپووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: ''نووسینێکی فەرمیی ئاڕاستەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی
کوردستانکوردستان لە بەغدا دەکەین بۆ ڕاوەستاندنی کاری درووستکردنی پردێکی هاوشێوەی پردی دەلالی زاخۆ کە ئێستا خەریکە لە مووسڵ درووست دەکرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگی داوەتەوە. ئێمە بە هیچ شێوەیەک ڕێ بە درووستکردنی هاوشێوەی پردی دەلال لە مووسڵ نادەین.''
ئاشکرایشی کرد: ''درووستکردنی هاوشیوەی پردی دەلال لە مووسڵ بووەتە جێی نیگەرانیی هاووڵاتییانی زاخۆ و ئێمە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، ئەو کارە لە مووسڵ ڕابگرن و ڕێ نەدرێت هاوشێوەی پردی دەلال لە مووسڵ درووست بکرێت.''
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 913 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!