پارتی کۆتایی بە سیستەمی پەنجا بە پەنجا هێنا
هاوپەیمانان دەتوانن کۆبوونەوە بە تیمی یەکێتی و پارتی بکەن؟
کێشەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، لە
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە گەیشتووەتە بنبەست و کێشە بۆ درووستکردنی لیوا هاوبەشەکان درووست بووە. لە ئێستادا ڕێکەوتی
18-07-202318-07-2023 پڕۆسەی یەکخستنەوە وەستاوە.
دوو بابەتی جیاواز کێشەی نێوان یەکێتی و پارتی گەیاندووەتە بنبەست لە وەزارەتی پێشمەرگە. کە یەکەمیان فەرمانێکی وزاری وەزارەتی پێشمەرگەیە کە لە ڕێکەوتی
11-06-202311-06-2023 ئاماژە بە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و تیمێکی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە و بڕیار دراوە کار بە سیستەمی پەنجا بە پەنجا نەکرێت.
تیمی پارتی لە وەزارەت سیستەمەکەیان گۆڕیوە بۆ 43 بە 57 و داوا دەکەن هەر هێزێک یەکبخرێتەوە لە ئێستا بەدواوە پەیڕەوی ڕێژەی 57 لە سەد بۆ هێزەکانی پارتی و 43 لە سەد بۆ هێزی یەکێتی بکرێت. ئەمەش ناڕەزای توندی یەکێتی لێکەوتووەتەوە و فەرماندەی هێزەکانی 70 ئامادەنین هیچ هێزێک یەکبخەن ئەگەر ڕێژەی یەکێتی لە نیوە کەمتر بێت.
دووەمین کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەرزنەکردنەوەی پلەی سەربازی بەرپرسانی یەکێتی و جیاکردنەوەیانە لە ئەفسەرانی تر. ئەمەش نیگەرانی یەکێتی لێکەوتووەتەوە بە تایبەت لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی ڤیتۆی سەرۆکی حکومەت پلەی هەریەک لە ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەکانی پشتیووانی دوو بەرزنەکرایەوە.
دوای نیگەرانیەکانی یەکێتی و وەستاندنی پڕۆسەی یەکخستنی پێشمەرگە و گەیاندنی کێشەکان لەلایەن یەکێتییەوە بە هاوپەیمانان. بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە هاوپەیمانان کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان تیمی یەکێتی و پارتی بە ئامادەبوونی هاوپەیمانان سازبکەن.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 600 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!