دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دابەشکاری پەنجا بە پەنجا، لە
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە و گۆڕینی بۆ 57 لە سەد بۆ
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و 43 لە سەد بۆ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەستانی پڕۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە. بەرپرسانی یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە پابەندی بڕیارەکە نابن و دابەشکاری نوێ ڕەت دەکەنەوە و لە هەر پێکهاتەیەک و دابەشکاریەک ڕێژەی یەکێتی 50 لە سەد کەمتر بێت پابەندی نابن.
بەرپرسانی سەربازی سەربە یەکێتی لە نووسراوەکانیان بۆ سەروی خۆیان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتی دەکەنەوە پابەندی ئەو خشتانە بن کە لەسەر بنەمای هەڵوەشاندنەوەی پەنجا بە پەنجا دانراوە و لیوا کەمال سدیق حسێن بەڕێوەبەری ئەشغاڵ و نیشتەجێکردنی سەربازی لە نووسراوێکدا کە ڕێکەوتی
09-07-202309-07-2023 بۆ سەرۆکایەتی ئەرکانی پێشمەرگە ناردوویەتی جەدوەل ڕوکنی نوێ ڕەت دەکاتەوە و ئاماژەی بەوەداوە بەبێ ئاگاداری ئەوان تێپەڕێندراوە و هاوسەنگی تێدا ڕەچاو نەکراوە و ڕەتی دەکەنەوە.
ڕۆژی
16-07-202316-07-2023 لیوا سەعید عومەر مستەفا بەڕێوەبەری ئیدارەی ئەفسەران لە نووسراوێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جەدوەل ڕوکنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕەت دەکاتەوە و ئاماژەی بەوە داوە پێوەی پابەند نابن.
لە ئێستادا لەناو وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبوونێکی قوڵ لەنێوان یەکێتی و پارتی ڕوویداوە و پابەندی نووسراوی یەکتر نابن. هەر لایەکیان بۆ ڕاییکردنی کارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ لای بەرپرسانی خۆی و وەک دوو وەزارەت لەناو وەزارەتی پێشمەرگە مامەڵە دەکەن.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 686 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!