پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی داوای گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەکات بۆ سەر ئەرکەکەی.
لە دواین کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، یەکێتی بەشێوەیەکی فەرمی داوای پۆستی وەزیری پێشمەرگەیان لە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان کردبوو. بۆ ئەو مەبەستەش
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای ئەوەیان کردبوو کە یەکێک لە وەزیرەکانی یەکێتی بە وەکالەت پۆستی وەزیری پێشمەرگە وەربگرێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی وەڵامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان داوەتەوە و بەو حیزبەیان ڕاگەیاندووە کە بەلای پارتییەوە پۆستی وەزیری پێشمەرگە مافی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەڵام ئەو پۆستە وەزیری هەیە و ئەو کەسەشی وەزیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە. هەر کاتێک یەکێتی بیەوێت دەتوانێت وەزیرەکەی بنێرێتەوە بۆ دەوامی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامەکەیاندا بۆ یەکێتی ئەوەیان خستووەتەڕوو کە پۆستی وەزیری پێشمەرگە پۆستێکی گرنگە و ناکرێت بە وەکالەت بەڕێوە ببرێت لە کاتێکدا کە وەزیری هەیە و ئەو وەزیرەش هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە کە بگەڕێتەوە بۆ دەوامی خۆی. لە وەڵامەکەیاندا بۆ یەکێتی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەوان وەک پارتی ئەوە بەباش دەزانن کە
شۆڕش ئیسماعیلشۆڕش ئیسماعیل بگەڕێتەوە بۆ دەوامی وەزارەت و وەک وەزیری پێشمەرگە دەوامی خۆی بکات.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 580 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!