هەواڵی تیرۆرکردنی شەهید (#نیاز جەلال دەرگەڵەیی#) زۆری نیگەران کردین، کە ئەم دەستە چەپەڵەی کە ئەم کارە تیرۆرستیەی ئەنجام داوە تەنها بۆ تێکدانی یەک ڕیزی ماڵی کوردە، تێکۆشەر شەهید نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی وەکو کادیری سیاسی لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و جوامێر لە دەرگەڵەی بێشکەی شۆرش لە دایک بوو.
لە هەموو ڕووێکەوە فەخری گەورەی بەسەر بەرپرسی سیاسی ئەمنی وڵاتەکەمانەوە هەیە
شەهید نیاز جەلال بەگ دەرگەلەیی یەکێک بوو لەو پێشمەرگە دلێرانەی لە دەیان نەبەردی بەشداری کردووە و بەخۆڕاگری و هەڵمەتی شێرانەی دووژمنانی تۆقاندبوو، یەکێک بوو لەو کەسایەتیی و فەرماندە دلێرانەی وێنەیان کەم بوو.
جێگای ئاماژە پێکردنە لە بنەماڵەیەکی شەهید پەروەر و تێکۆشەری شۆڕشی نوێ و هەموو شۆڕشەکانی گەلەکەمان بوو
بەم بۆنەیەوە شەریکی خەمی بنەماڵەکەیانین خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەر ڕەحمەتی خۆی بخات، سێبوری هەموو لایەکیشمان بدات. [1]
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ ڕَاجِعُونَ
#سەعدی ئەحمەد پیرە#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=