شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ
نیاز جەلال دەرگەڵەیینیاز جەلال دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بە ئەوپەڕی ڕاستگۆییەوە ڕادەپەڕاند. شەهیدکردنیشی لە ڕووداوێکی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەکانیش ڕاسپێردراون بەزووترین کات تاوانباران ئاشکرا بکەن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
خوای گەورە هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
[1]
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 647 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!