تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەسەر شێوازە جیاوازەکەی خۆی مەشق و ئامادەکاری درێژە پێدەدات ئەوەش لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری تیمەکە (سۆران سەلیم)، ئەمە و لە درێژەی ئەو ئامادەکاریانەی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #02-08-2023# و لەسەر یاریگەیی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێَشمەرگە، تازەپێگەیشتوانی یانەکە میوانداری لە تازەپێگەیشتوانی یانەی ئەمانات بەغدا کردوو دوایی یارییەکی بەهێز سەرەنجام یانەی میوان توانیان بە گۆڵێکی یەکلایەنە براوە بن.
تازەپێگەیشتوانی یانەی پێشمەرگە لە ئێستادا 2023 ئامادەکاری بۆ بەشداری لە خولەکانی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی کوردستان و خولی پلە یەکی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی ئێراق دەکات و دەیەوێت لەو خولانەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن و مێژوویەکی پڕ خەرمان لە یانەی وەرزشی پێشمەرگە و گۆڕەپانی وەرزشی ئێراق کۆبکاتەوە.
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 364 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!