ناونیشانی بابەت: سلێمانى.. بارەگاى مەلیک مەحموود دەکرێتە مۆزەخانەیەکى مێژوویى
ئامادەکردنی:
هەڵمەت بتوێنیهەڵمەت بتوێنی
بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى
سلێمانىسلێمانى ڕایگەیاند، بڕیارە بارەگاى
مەلیک مەحموودمەلیک مەحموود نۆژەن بکرێتەوە و دواتر بکرێتە مۆزەخانەیەکى مێژوویى.
حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى، بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت واژوو کردووە، کە دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەى بارەگاى مەلیک مەحموود، لە ئاییندەیەکی نزیکدا لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بکرێتە مۆزەخانەیەکی مێژوویی گرنگ.
وتیشى: مۆزەخانەکە نمایشی ئەو بەڵگەنامانەی تێدا دەکرێت، کە پەیوەستن بە سەردەمى مەلیک مەحموود و حوکمڕانانى ئەوکاتى کورد و ئینگلیزەکان.
باسى لەوەش کرد: ئەو بارەگایە موڵکى شوێنەوارى سلێمانییە و کارى بەڕێوەبردنەکە دەدرێتە ئەو ڕێکخراوە، بە چاودێریى ئێمە، ئەوەش گرنگیى تایبەتى خۆى دەبێت و دەکرێتە ناوەندێکى گەشتیاریى شوێنەوارى و ڕۆڵى دەبێت لە ڕاکێشانى گەشتیارانى بیانى بۆ مۆزەخانەکە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 393 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!