ناونیشانی بابەت: سلێمانى.. بڕیارێک لەبارەى خانووە کەلەپوورییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت
ئامادەکردنی:
هەڵمەت بتوێنیهەڵمەت بتوێنی
بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى
سلێمانىسلێمانى ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە یاساى تازەى شوێنەوار، نەخشەى بنەڕەتى بۆ خانووە کەلەپوورییەکانى ناو شارى سلێمانى درووستکراوە و هەر خانوویەک تێکبدرێت، لەسەر ئەو نەخشەیە درووست دەکرێتەوە.
حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى، بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: لەناو شارى سلێمانى هەشت گەڕەکى کەلەپوورى هەن، کە مێژووى درووستکردنیان دەگەڕێتەوە بۆ درووستبوونى شارى سلێمانى.
وتیشى: لە کۆى گشتیى خانووەکانى ئەو گەڕەکانە، تەنیا 14 خانوویان موڵکى بەڕێوەبەرایەتیى شوێنەوارن، کە تا ئێستا توانراوە پێنج لەو خانووانە بە شێوازە کۆنەکەى نۆژەن بکرێنەوە و بەکرێ بدرێن و بکرێنە داهاتێک بۆ خزمەتکردنەوە بە کەرتى شوێنەوار، بەتایبەتیش ئێستا هونەرمەندێک سەرقاڵى نۆژەنکردنەوەى یەکێک لەو خانووانەیە و بەنیازە بیکاتە مۆزەخانەیەکى وێنەیى.
بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى باسى لەوەش کرد: بەداخەوە لە کۆى ئەو خانووانەى ئەو هەشت گەڕەکە کەلەپوورییە، نزیکەى 70%ى خانووەکان ڕووخاون، یان تێکچوون، یان هەندێکیان بینایان لەسەر درووستکراوە و کراونەتە شوێنى بازرگانى، بۆیە بۆ لەمەودوا و بەپێى یاساى شوێنەوار و کەلەپوور و بە پشتبەستن بە نەخشەى بنەڕەتییان، هەر کەسێک بیەوێت خانووەکە بکڕێت و بیکاتە بینا، دەبێت لەسەر نەخشە بنەڕەتییەکە بێت و بەتایبەتى ڕووکارى دەرەوەى، هاوکات لە دوو نهۆم زیاتر نەبێت، ئەوجار دەتوانێت بیکاتە شوێنێکى بازرگانى و بوارەکانى دیکە.
حسێن حەمە غەریب، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: بەو پلان و بەرنامەیە، هەم ئەو گەڕەکانە جارێکى دیکە درووست دەکرێنەوە و سیماى شوێنەوارییان بۆ درووست دەبێتەوە، هەمیش دەبن بە شوێنێک بۆ ڕاکێشانى گەشتیاران و گەشەى کەرتى گەشتیاریى شوێنەوارى.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 465 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!