دەستپێکی ڕۆژەکەت بە شێوەیەکی ئەرێنیانە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تەواوی ڕۆژەکەت بەرهەمداربیت، بەردەوام بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانەت بۆ بێت، ئامادەبیت بۆ ئەوەی فێربیت و بخوێنیت.
ئەگەر خوێندکاریت، بەیانیانت بەم ڕۆتینە دەستپێبکە، بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت.
1. شەوان بە باشی بخەوە، ناتوانیت بە خەواڵوویی بخوێنیت، باشترە شەوان کەمتر لە 8 کاتژمێر نەخەویت.
2. خواردنی تەندرووست بخۆ، وایدابنێ بەیانیانت گرنگترین ژەمی ڕۆژەکەتە، پێویستە ڤیتامین و ماددەی خۆراکیی باش بەدەستبهێنیت، کە کاربۆهیدرات، ڕیشاڵ و پرۆتینی تێدابێت.
3. وەرزش بکە، ئەمەش کارێکی سەخت نییە، بەیانیان 30 خولەک تەرخان بکە بۆ وەرزشکردن و جوڵەکردن.
4. پلانی ڕۆژەکەت دابنێ و لەوەش گرنگتر بە پلانەکانتەوە پابەند بە، ئەمەش یارمەتیی زیادکردنی سەرنجت دەدات.
5. بخوێنەرەوە، نەک تەنیا وانەکانی قوتابخانە، بەڵکوو لە دەرەوەی وانەکان بخوێنەرەوە، بۆ ئەوەی زانیارییت زیاد بکەیت.
6. پشوو بدە، مەرج نییە تەواوی ڕۆژەکەت تەنیا بۆ خوێندن دابنێیت، وەرگرتنی 5-10 خولەک پشوو بۆ هەر 1 کاتژمێر خوێندن پێویستە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 229 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!