لە شاری مەسقەت لە وڵاتی سەڵتەنەی عەمانی عەرەبی، یارییەکانی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی جیهان بۆ ئارەزوومەندان بە بەشداری 430 یاریزان بەردەوامە و لە دوایی کۆتاهاتنی جەولەی شەشەمی یارییەکانی ڕکابەرییی ئەنجامەکان گەیشتنە لوتکە.
سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە و شێوازی بەڕێوەچوونی،
ئەسعەد ئیسماعیلئەسعەد ئیسماعیل، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی یارییەکە و ئەندام لە یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکی یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم پاڵەوانێتییە بە بەشداری 430 یاریزانە کە لە 64 وڵاتی جیهان بەشداریان کردووە، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە لەو ژمارەیە 357 یاریزان لە ڕەگەزی نێرە و 73 یاریزان لە ڕەگەزی مێیە ، خۆشبەختانەش تا دوایی کۆتاهاتنی جەولەی شەشەمی یارییەکان توانیومە بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوانە تەواوی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوە ببەم.
ئەسعەد وتیشی 20 ناوبژیوان تەواوی یارییەکان بەڕێوە دەبەین و تا ڕێکەوتی
10-11-202310-11-2023 یارییەکانی بەردەوام دەبێت.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 416 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!