پڕۆسەی دەنگدان لە کۆنگرەی نۆیەمی
یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سکرتاریەت کۆتاییهات کە تێیدا حەوت ئافرەت بە ئەندامی دەستەی سکرتاریەت هەڵبژێردران و سێ دیکەیش بە یەدەگ دەستنیشان کران.
کاتژمێر دووی نیوەڕۆی ئەمڕۆ
22-12-202322-12-2023 لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پڕۆسەی دەنگدان بە بەشداری 142 ئافرەت دەستی پێ کرد و تێیدا حەوت ئافرەت بە ئەندامی دەستەی سکرتاریەت هەڵبژێردران و سێ دیکەیش بە یەدەگ دەستنیشان کران.
هەر یەک لە زیبا تەها لە
هەولێرهەولێر بە 100 دەنگ، شاناز محەمەد لە هەولێر بە 70 دەنگ، زەری نەوزاد بە 61 دەنگ لە
دهۆکدهۆک، سوهام سەڵاح بە 55 دەنگ لە دهۆک، لیا سەیفەددین بە 76 دەنگ لە
سلێمانیسلێمانی، دلڤین خەلەف بە 82 دەنگ لە
نەینەوانەینەوا، کەژاڵ هیدایەت بە 61 دەنگ لە
کەرکووککەرکووک بە ئەندامانی دەستەی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەڵبژێردران.
هەروەها هەر یەک لە ڕێژین سیامەند لە هەولێر، دلڤین شەماڵ لە دهۆک و شاد ڕزگار لە سلێمانی بە یەدەگ هەڵبژێردران.
ڕۆژی پێنجشەممە
21-12-202321-12-2023، بە بەشداریی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەژێر ناوی (هێز و توانای ئافرەت، بناغەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە) دەستی پێ کرد.
نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و ئێوارەی ئەمڕۆ 22-12-2023 بەکۆتاییهات.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 474 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!