لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان
هەولێرهەولێر و
بەغدابەغدا،
پشتیوان سادقپشتیوان سادق ڕایگەیاند، پێش یاسای بودجە، ڕێکەوتنێک لەنێوان
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا هەبوو، کاتێک ئەو ڕێککەوتن و پڕۆژەیە چووە پەڕڵەمانی ئێراق، بەداخەوە گۆڕانکاری تێدا کرا، مەبەست تێیدا بچووککردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان بوو، ئێستا ئەوان هەست بەو هەڵەیە دەکەن کە ئەوکات کردیان، چارەسەریشی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و باشترکردنی نییەتەکانە.
هەروەها وتیشی:مەبدەئییەن ڕێککەوتنێک هەیە، بۆ ئەوەی یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، بەڵام نازانین جێبەجێ دەکرێت یاخوود نا.
دەشڵێت: بەهیواین لە ساڵی نوێدا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ببن و ئێمە بڕوامان بە گفتوگۆ هەیە، ئەگەر چارەسەری کێشەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستوور نەکرێت، بێگومان ئێراق ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.
وەزیری ئەوقاف وێڕای پیرۆزبایی لە پێکهاتەی کریستانەکان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، ڕایگەیاند، دڵخۆشین بەوەی کە کوردستان لە دێرزەمانەوە شوێنی پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەییە.
ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی پێکهاتەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی
نەینەوانەینەوا لە کڵێساکانی عەنکاوە لە هەولێر یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەرز ڕادەگرن.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 450 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!