ڕۆژی چوارشەممە
15-11-202315-11-2023 لە سەڵاحەددین سەرۆک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڤۆلکەر پێرسێس سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق (یونامی) و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا بەڕێز ڤۆلکەر پێرسێس ئامانجی خۆی لە سەردانی بۆ ئێراق و پلانی پێداچوونەوە بە ئەرک و کارەکانی تیمەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی ئێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم لە ساڵی داهاتوو (2024)شی کردەوە.
لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد کە لە ساڵانی ڕابردوو ڕۆڵی باشیان لە یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی ئێراق و چارەسەرکردنی قەیرانەکان گێڕاوە. هەروەها سەرۆک بارزانی کوورتەیەکی لە مێژووی دەستوەردانە هەرێمییەکان لە ئێراق و توندڕۆیی و تاییفەگەری و قەیرانەکان و ئەو نەهامەتییانە باس کرد کە بەسەر گەلی کوردستان و گەلی ئێراقدا هاتووە. داواشی کرد کە کێشە و گرفتەکانی ئێراق لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێت و جەختیشی لەوە کردەوە ئامادەبوونی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەردەوامیی کارەکانیان یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشتربوونی پڕۆسەی سیاسی و بەدیهاتنی سەقامگیریی ئێراق و چارەسەری گرفتەکان.
بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم سەقامگیریی ئێراق و ناوچەکە تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 280 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!