قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ ڤۆلکەر پێرسێس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق (یونامی) کۆبوویەوە و پێکەوە باسی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەمە،
15-11-202315-11-2023، لە
هەولێرهەولێر بەڕێوەچوو و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوو، تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی تیمى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان. قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی ڕۆڵی گرنگ و دیاری ئەوانی کرد و لەوبارەیەوە ئاماژەى بە هەوڵ و کارەکانى یونامى کرد لە یارمەتیدانی لایەنە سیاسییە ئێراقییەکان بۆ پاراستنی ئاساییش و سەقامگیرى و چارەسەر کردنی کێشەکان لە ڕێی دیالۆگەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشی ناوخۆى هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و
بەغدابەغدا خرایە بەرباس و جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لە ڕێگەی یاسا و دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڤۆلکەر پێرسێس، پلان و بەرنامەی یونامى بۆ داهاتوو خستەڕوو، و ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەن بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ ئێراقییەکان.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 282 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!