بەرپرسی ھەڵبژاردن لە مەکتەبی ڕێکخستنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە
موسڵموسڵ وتی: ھەر لە ئێستاوە دانووستان بۆ درووستکردنی ھاوپەیمانییەتییەک لە مووسڵ دەستی پێ کردووە و چاوەڕێ دەکرێت دوای سەری ساڵ و ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دانووستانەکان گەرموگوڕتر بن، بەڵام تێبینی زۆرمان لەسەر پڕۆسەی دەنگدان ھەیە و سکاڵاشمان تۆمارکردووە.
سەیدۆ چەتۆ، بەرپرسی ھەڵبژاردن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، وتی: دانووستان دەستی پێ کردووە لەگەڵ ئەو لایەنانەی لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سەرکەوتوو بوونە بە مەبەستی پێکهێنانی ھاوپەیمانییەتییەک بۆ درووستکردنی حکوومەتی خۆجەیی مووسڵ، بۆیە لە ئێستاوە دانووستان دەستی پێ کردووە و دوای سەری ساڵ فراوانتریش دەبن، چونکە ئەو کات ئەنجامەکانیش بەفەرمی ڕادەگەیندرێن.
سەیدۆ چەتۆ وتیشی: ھەوڵدەدەین لەگەڵ لایەنەکان ھاوپەیمانییەتی درووست بکەین و حکوومەتی خۆجێیی درووست بکەین، چونکە ئێمە لە پارێزگای مووسڵ لیستی دووەمین و ئەم جارە ڕێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن کەمبوو تاوەکوو دوو سەعات مابوو وادەی دەنگدان تەواو بێت ڕێژەکە 20% بوو لە ماوەی دوو سەعات بووە 52% ئەنجامەکە بەم شێوەیەی لێهات، بۆیە ئێمە سکاڵامان تۆمار کردووە و داوامان کردووە لێکۆڵینەوە بکرێت و 4ھەزار و 447 وێستگە دووبارە ھەژمار بکرێنەوە.
چەتۆ باسی لەوەش کرد: ھیچ حکوومەتێک لە پارێزگای مووسڵ درووست نابێت ئەگەر ڕای پارتی وەرنەگیرێت و بەشداری تێدا نەکات، بۆیە پارتی لە پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی مووسڵ ڕۆڵی سەرەکی دەبێت.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 356 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!