سەرکۆنەى ئه و تەقینەوە تیرۆرستییانە دەکەین کە ئەمڕۆ #03-01-2024# شارى کرمانیان لە کۆمارى ئیسلامیى ئێران بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا بە دەیان هاووڵاتیى ئێرانى گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشى لە سەرکردایەتى و حکوومەت و گەلى دۆستى کۆمارى ئیسلامیى ئێران دەکەین و هاوسۆز و هاوخەمیانین. خواى مەزن گیانى قوربانییان بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە خانەوادەی کەسوکاریان ببەخشێت، هیواى زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. [1]
#نێچیرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#03-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 281 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!