ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە #13-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە #بەغدا# لەگەڵ بەڕێز فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى ئێراق، هاریکاریى نێوان دەسەڵاتى دادوەرى لە ئێراق و هەرێمى کوردستان و پێویستیى پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى وڵاتیان تاوتوێ کرد.
هەردوولا جەختیان لە ڕۆڵ و پێگەى دەسەڵاتى دادوەرى و یارمەتیدانى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى وڵات کردەوە، هەروەها ئاماژەیان بە هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماتییەکان و هێزەکانى هاوپەیمانان و بە ئامانج گرتنى پێشمەرگە کرد.
لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت ئارامى و ئاساییشى وڵات پارێزراو بێت و ئێراق نەخزێتە نێو کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەوە، هەروەها بە ئامانج گرتنى پێشمەرگەیان بە زیان بۆ ئارامى و سەقامگیریی وڵات لە قەڵەم دا. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 211 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!