ئامێدی شارۆچکەیەکی سەربە پارێزگای #دهۆک#ە. کەوتووەتە سەر تاشەبەردێکی زۆر گەورەی شاخێک. مێژووی ئامێدی دەگەڕێتەوە بۆ 3000 ساڵ پێش زایین، ئامێدی 90 کیلۆمەتر لە دھۆک و 10 کیلۆمەتر لە باکووری کوردستانەوە دوورە، هەروەها 1185 مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە. درێژی شارۆچکەکە 1 کیلۆمەترە و پانیشی 500 مەترە. بەپێی ئاماری ساڵی 2006 دانیشتووانەکەی 6000 کەس بوون و لە 1200 ماڵ نیشتەجێ بوون، کە چیتر ناتوانرێت فراوان بکرێت لەبەر ھەڵکەوتی جوگرافیی شارۆچکەکە. ھەروەھا پەیمانگایەکی تەکنیکی، بە ناوی پەیمانگای تەکنیکیی ئامێدی لە شارۆچکەکەدا ھەیە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,305 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!