ئەمڕۆ
06-04-202406-04-2024 لە دیدارێکدا دکتۆر
پشتیوان سادقپشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای
هەولێرهەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کادیری پەروەردەیی لە سنووری پەروەردەی
شەقڵاوەشەقڵاوە و دەشتی ھەولێر و
خەباتخەبات و
مەخموورمەخموور کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە 06-04-2024، بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و بایز زراری ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک کادیری پەروەردەیی لە سنووری پەروەردەی شەقڵاوە و دەشتی ھەولێر و خەبات و مەخموور کۆبووەوە.
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق بە گرنگ و پڕبایەخەوە باسی لە ڕۆڵ و پێگە و کاریگەریی مامۆستایان لە کۆمەڵگە و سەرجەم قۆناغەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان کرد.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، ڕایگەیاند
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە ئەولەوییەتی کارەکانی بایەخدان بووە بە سێکتەری پەروەردە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان ئاماژەی بەوەکرد، ئەم قەوارە دەستوورییەی ھەرێمی کوردستان، بە خەبات و خوێنی ھەزاران شەھید ھاتۆتە بەرھەم، زۆر ھەوڵی ناوخۆی و ئێراقی ھەبووە، کە سەرجەم سێکتەرەکان پەکبخەن و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن یاخود ھەر نەیھێڵن، بەڵام دڵنیابن تاوەکوو ڕێبەر و سەرکردەمان جەنابی (
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی)بێت، ئەم قەوارە دەستووری و یاساییە ھەر بەھێز و بەئارامی و ھێمنی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دەمێنێتەوە.
لە بەشێکی تری پەیڤەکەیدا، دکتۆر پشتیوان ڕایگەیاند، خۆڕاگری ڕێزدار (
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی) لەسەر سازش نەکردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، وای کردووە ھەرێمی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت و ئەمن و ئاساییش و ئارامی تێدا زیاتر بەرقەراربووە و لە ڕووی پەیوەندییە دیپڵۆماسی و سیاسی و نێودەوڵەتییەکانیش بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆییەوە بینیووە.
بەھێزکردنی ھەستی کوردپەروەری و نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی خاک و ڕێزگرتن لە بەھا باڵاکانی وڵات ئەرکی ھەموومانە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 244 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!