کۆبوونەوەی یەکەمی یارییەکانی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی نایاب کۆتایی هات و لەو کۆبوونەوەیەدا تیمی شەتڕەنجی نایابی یانەی پێشمەرگە توانی 5 سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بە ئەنجامی تیمەکەیان
ئەسعەد ئیسماعیلئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری گشتی تیمی شەترەنجی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، لەم وەرزەدا پاڵەوانێتییەکی جیاواز بەڕێوە دەچێت کە سەرجەم یانەکان بە یاریزانی پیشەگەر پێکهاتەی تیمەکانیان بەهێز کردووە، بەڵام
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی وەک هەمیشە بە یاریزانی نێو یانەکەی کە قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین بیرمەندە توانیویەتی بەشداری لەو ڕکابەرییە بەهێزانەدا بکات و ئاستێکی بەرز پیشان بدات، ئیسماعیل وتیشی، یانەی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەی یەکەم 7 یاری ئەنجام داو خۆشبەختانەش بە 5 سەرکەوتن پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە و وە لە دەست خستنی ئەنجامی باشتر و گەیشتنەوە بە پلەکانی پێشەنگیش بەردەوام دەبین.
ئەو بێ هیوا نەبوو لە ئەنجامەکانی یارییەکانی داهاتوویان کە لە
06-03-202406-03-2024 تا
09-03-202409-03-2024 لە شاری
بەغدابەغدا بەڕێوە دەچێت و وتیشی، تیمەکەمان ئاستێکی بەرزی هەیە و بۆ ئەنجامەکان ناوەستین و کۆڵنەدەردەبین.
جێگەی باسە دوایی کۆتاهاتنی یارییەکانی کۆبوونەوەی یەکەم تیمی یانەکانی (ئیتیسالات و کارەبا) بە 14 خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن و
یانەی شەتڕەنجی خانزادیانەی شەتڕەنجی خانزادی شاری
هەولێرهەولێریش بە 11 خاڵ سێیەمە و هەرچی پێشمەرگەکانی، پێشمەرگەیە بە 10 خاڵ لە پلەی چوارەم دێن لە کۆی 14 یانەی بەشداری پاڵەوانێتییەکەی ئێراق.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 355 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!