پێشباری قیامەتێیە
لە کۆچی ماڵە کۆچەرییەکاندا وتراوە: کۆچی یارم کۆچی سوورە، بەهارە و خێڵ بەرەو ژوورە، ڕەوەندە مەڕلەوەڕێنەکانی کوردستان کۆچەکانیان ستوونییە و بەهاران بەرەو ناوچە شاخاوییەکان دەڕۆن، سەرەتا کەرەستە پێویستەکان لە پێشەوە لەلایەن چەند گەنجێکەوە بەپشتی وڵاغان دەنێرن و جێ هەوران خۆش دەکەن و قۆڵتی ئەستوندەگی ڕەشماڵان لێدەدەن و جێ ئاگردان و ئاوڕێژگەی دیاری دەکەن، بەو هەنگاوە و باربردنە سەرەتاییە وتراوە: (پێشبار)، ئەوەی کە ماوەتەوە هەموو کەلوپەلەکان و پێداویستییەکانە لەگەڵ خۆیاندا بەتەواوی بارگە و بنەوە دەیپێچنەوە و باری دەکەن و هەوارێ چۆل دەکەن بەو جۆرە کۆچبارەی وتراوە: گرانبار.
پێشباری کۆچەرییەکانی کورد بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر خێزانێک منداڵێکی ساوایان لێ بمرێت یان لە سکی دایکی لەبار بچێت خەڵکی بۆ لاواندنەوە دایک و باوکە جەرگ سووتاوەکه، وەکوو پێشباری دادەنێن کە پارچەیەک لە جگەری خۆیان ناردووە بۆ ڕۆژی (قیامەت و پەسڵان و دوایی)، کە لە بیروبۆچوونی ئایینە ئاسمانییەکاندا هاتووە لەوێدا پێشوازیان لێ دەکات، بۆیە لە کوردەوارییدا بۆ دڵدانەوەی ئەو کۆچە ناوادەیەی منداڵەکە بەدایک و باوکەکە دەوترێت: پێشباری قیامەتێیە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 10 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!