یارییەکانی کچان لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا پڕ ڕکابەری و ململانێی توندی یاریزانانی بەشداری هەڵبژاردەکانە.
ئەمە و لە یاری بازی بەرز #مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان#ی کیژە یاریزانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی پلەی یەکەم و میدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی بە 177سم بازی دا.
سەبارەت بەو ئەنجامەی مریەم و کیژە یاریزانانی یانەی پێشمەرگە #نزار ئەکرەم# ڕاهێنەری کچانی یانەی پێشمەرگە و یەکێک لە ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێراق تایبەت بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، (مریەم، کوردستان، ئامال، دیانا و ئەڤین) و تەواوی کیژە یاریزانانی یانەی پێشمەرگە لەم ڕکابەرییە بەهێزەدا سەرسامیان کردین و بە ئاستە بەرزەکانیان بوونە جێگەی شانازی بۆمان، هەروەک نزار وتی، لە یاری بازی بەرز خۆشبەختانە مریەم عەبدولحەمید توانی یەکەم بێت و بەو سەرکەوتنەش تا ئێستا 2024 کچانی پێشمەرگە توانیویانە دوو میدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنن کە یەکەمیان #کوردستان بەمۆ جەمال# لە یاری 100 مەتر بەربەست و دووەمیان مریەم عەبدولحەمید لە یاری بازی بەرز بووە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!