سەدم بمرێ زاوا، کارم نابێ ساوا
وتراویشە: حەوتم بمرێ زاوا، کۆزم نابێ ساوا، لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکان و دواکەوتووەکان کە کوردیش لەڕووی خێڵەکییەوە سەر بەهەمان گۆمەڵگەی هۆزگەرایی و کۆز و وجاغزادەییە، کە تێیدا ڕەگەزپەرستیان بۆ خوێن و خوێنگری (خین و خینگر) زۆرە، لەبەر ئەو هۆکارەیە بەچاوێکی کەم سەیری زاوا دەکەن چونکە ئەو نەوەی لێی دەکەوێتەوە نابێتە یەکێک لە ئاگردانی خۆیان و لە خوێن و وجاغی ئەواندا نییە، بۆیە ئەگەر زاوا لە دەست بدرێت و بمرێ ئەوا کۆز و کاریلەی وەچەی ئەوان نابڕێتەوە بەڵکوو بەهۆی کوڕەکانیانەوە ئەوان لە وەچە خستنەوەی خۆیان ناکەون بۆیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: سەدم بمرێ زاوا کارم نابێ ساوا.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!