بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە
دهۆکدهۆک وتی، لە پارێزگای دھۆک لە ھەموو ناوچەکان بەردەوامین لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستی بۆ ناوچەکان و بە فەرمانی سەرۆک بارزانیش بەردەوام دەبین و لەھەر شوێنێک پێویستیان بە ھەر پێداویستی ھەبێت بۆیان دابین دەکرێت.
سەربەست لەزگینسەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لەمیانەی دابەشکردنی قۆناغی دووەمی مۆلیدە لە سنووری لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە
ئامێدیئامێدی وتی: ئەمڕۆ ئێمەش ئامادەبووین لە مەراسیمی دابەشکردنی مۆلیدە بۆ سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆ ئەو گوندانەی پێویستیان بە مۆلیدە ھەیە، کە پێشتریش ژمارەیەک مۆلیدە دابەشکراون و ئەمڕۆش قۆناغی دووەم دابەشکرا و ئەم خزمەتگوزارییە بە فەرمانی سەرۆک بارزانی و فەرماندە
مەنسور بارزانیمەنسور بارزانی ئەنجام دەدرێت و ئەمە تەنیا لێرە نییە و لە ناوچەکانی دیکەش ئەنجامدراون.
سەربەست لەزگین جەختیش دەکاتەوە: قۆناغی داھاتووش ئەوەی پێویست بێت لە ناوچەکە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، چونکە ئامێدی ناوچەیەکی تایبەتمەندە و چەند خزمەتی بکرێت کەمە و خاوەن شەھیدێکی زۆرە و لانەی شۆڕشە، بۆیە بەردەوام دەبین لە خزمەتی خەڵکی خۆمان لە ھەموو ناوچەکان.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی 190 بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان کردووە، کە بڕیارە لە
20-10-202420-10-2024 بەڕێوەبچێت، کە لە ئێستادا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بانگەشە بۆ لیستی پارتی بەشێوەیەکی گەرموگوڕ ئەنجام دەدرێت.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 149 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!