بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە
دھۆکدھۆک لە سیمینارێکدا لە سنووری شارۆچکەی شێخان وتی، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو ئەزموونەی درووستکردووە و ھەر پارتیش پارێزگاری لێ دەکات.
سەربەست لەزگینسەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی 20ی پارتی لە شێخان لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان سەردانی کۆمەڵگەی چڕەی کرد و سیمینارێکی بۆ ژمارەیەک کەسایەتی لەو میحوەرە پێشکەشکرد.
لە سیمینارەکەدا سەربەست لەزگین باسی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن و گرنگی ئەو پڕۆسەی کرد و وتی: بۆ پاراستنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و بەدەستھێنانی ماف و دەستکەوتی زیاتر دەنگ بە کاندیدانی پارتی و لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە پارتی ئەو ئەزموونەی درووستکردووە و ھەر پارتیش دەیپارێزێت.
لای خۆشییەوە ئامادەبووان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی و بەڵێنی پابەندبوونی بۆ ڕێبازی کوردایەتی بۆ ئەو پڕۆسە مەدەنی و دیموکراسیە دووپاتکردەوە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 186 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!