دوای ڕکابەرییەکی شەش ڕۆژی یاریزانانی بەشداری یەکەمین پاڵەوانێتی ڕافیدەینی نێودەوڵەتی کە یارییەکانی لە شاری نەینەوا بەڕێوەچوو دواجار و بە کۆکردنەوەی 6,5 خاڵ #زۆزگ سەڵاح#ی یاریزانی تیمی شەتڕەنجی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانی بگاتە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق.
سەبارەت بەو سەرکەوتنەی یاریزانەکەی یانەی پێشمەرگە #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەکە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، 38 یاریزان لە هەردوو ڕەگەز بەشداریان لە یەکەمین پاڵەوانێتی ڕافیدەینی نێودەوڵەتی کرد و دواجار خۆشبەختانە زۆزگ سەڵاحی یاریزانمان دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز توانی ببێتە یاریزانی ژمارە پێنجی هەڵبژاردەی ئێراق.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە بەو ئەنجامەش دوو یاریزانی یانەی پێشمەرگە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی جیهان بەهێز دەکەن کە بریتین لە (ئاکار عەلی و زۆزگ سەڵاح) لە یانەی پێشمەرگەو وە سێ یاریزانی دیکە لە یانەکانی ئێراق کە ئەوانیش هەریەک لە (موعەزەز زاهیر، حسێن عەلی و عەلی لەیس) دەبن و دەچنە وڵاتی هەنگاریا بۆ ئەو پاڵەوانێتییە.
هەر سەبارەت بە ئەنجامەکانی یاریزانانی یانەی پێشمەرگە #ئەسعەد ئیسماعیل# وتی، لەگەڵ ئەنجامەکەی لەو پاڵەوانێتییەدا زۆزگ سەڵاح توانی بگاتە یارییەکانی کۆتایی ئێراق و وە هاوپۆلەکانی یاریزانانمان، (#ئاریان عەلی#، ڕەوەند حامید و ئەحمەد جەزا) لە کۆتاییەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ئێراق دەبن کە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لە ڕێکەوتی #07-08-2024# و لە شاری #بەغدا# بەڕێوەدەچێت.[1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 583 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!