لە میانی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی شانزەی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق کە یارییەکانی لە شاری #سلێمانی# بەردەوامی هەیە و لە یاری نێوان یانەکانی نەفتی بەسرا و کەربەلا و دوای کۆتاهاتنی ئەو یارییە لەبەرژەوەندی یانەی نەفت بەسرا بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ وەڵام باشترین یاریزانی یارییەکە لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندن دیاری کرا لە یانەی نەفت بەسرا و خەڵاتی باشترینی پێ بەخشرا.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی #12-07-2024# و لەسەر یاریگەی یانەی پێشمەرگە لە ناوچەی فەرماندەیی و لە یاری نێوان یانەکانی نەفت بەسرا و کەربەلا متمانەی باشترین یاریزانی ئەو یارییە بەخشرایە (حەیدەر وسام) لە یانەکەی بەسراو خەڵاتی باشترینی لەلایەن، حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# ی جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگەوە پێ بەخشرا.
ئەمە و لە وتەیەکدا جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە یانەکەیان وەک هەمیشە یاریگەکانی کراوەیە و هاوکاردەبن بۆ بەڕێوەچوونی تەواوی ئەو خول و چالاکییانەی لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
وتیشی ئەنجام دانی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق لە شاری سلێمانی واتای کرانەوەی وەرزشە بە ڕووی شارەکەمان و هیواداریشین توانیبێتمان بەردێک لەسەر بەردێک دابنێین و خزمەتێکی بچوکی شارەکەمان کردبێت تا لەو ڕێگەیەوە ڕووی جوانی شاری سلێمانی خۆشەویستیمان بۆ وەرزش پیشانی تەواوی یانەکانی ئێراق بدەین.[1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 347 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!