پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر دامەزراوەیەکی ئەکادیمی #زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر# ە لە هەرێمی باشووری کوردستان. ئەم پەیمانگایە لەلایەن #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمەوە بە فەرمانی وەزاری ژمارە (1673) لە ڕێکەوتی (17-10-2019) دانپێدانراوە. پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر کەمپێکی جوانی هەیە دەکەوێتە شارۆچکەی #مێرگەسوور# لە پارێزگای #هەولێر#. نزیکەی 120 کم لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە.
ئامانجی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دابینکردنی دەرچووانی شارەزایی بەرزە بۆ پێداویستییەکانی بازاڕی نیشتمانی و نێودەوڵەتی و ئامادەکردنی قوتابییان بە لێهاتوویی تەکنیکی بەرز بۆ بازاڕەکانی کار. پەیمانگاکە لە دوو بەشی ئەکادیمی زانستی پێکهاتووە کە بریتین لە: (بازرگانی و بەڕێوەبردن، تەکنیکەکانی وەرگێڕان/ئینگلیزی).[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 532 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!