لەنێو بارەگەی سەرەکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #21-07-2024# بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی سکرتێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کرد لە ڕاهێنەر و یاریزانانی تیمی بالەی پێشکەوتوانیان.
لەو کۆبوونەوەیەدا و سەرەتا جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە باسی لە ئەنجامەکانی ڕابردووی تیمی بالەی یانەکەیان کرد و وتی، بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە ساڵی 1999 و لەگەڵ دامەزراندنی یانەکەدا توانیویەتی بە ئاست و ئەنجام لە خولەکانی کوردستان و ئێراق دا کاریگەر بێت، حاکم مەحمود وتیشی بۆ ئەم وەرزە پاڵپشت بە یاریزانانی خۆمان دەمانەوێت بە شێوەیەکی زۆر گونجاو خۆمان ڕێک بخەینەوە و بچینەوە نێو ڕکابەرییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق.
هەروەک دڵسۆزی یاریزانانی بەرز نرخاند کە لە ماوەی تەمەنی وەرزشی خۆیان هەوڵیان داوە ناوی پێشمەرگە و یانەکەیان بە بەرزی لە خولەکان بهێڵنەوە و ئەنجامەکانیشیانی بە گەواهیدەری سەرکەوتن و نازناوەکان لە قەڵەمدا.
پاشان یاریزانان سوپاسی حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد یان کرد کە هەمیشە پاڵپشتی کردوون و هیوایان خواست لەم وەرزەدا بە ئەنجام و دەست کەوت لە خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق ببینرێن.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە خاوەنی دوو نازناوی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراقە و لەسەر ئاستی کوردستانیش 10 جامی یەکەمی لەنێو پێشانگەی ئەرشیفی جامەکان نمایش کردووە. [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 567 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!