لە پەڕاوێزی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی دۆستانەی کاراتێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلیمانی# کە بۆ هۆڵەکانی تایبەت بە یانەکەیان ڕێکی خستبوو تێیدا و لە نمایشی کاتا #ژیر جەزا# یاریزانانی خاوەن پێداویستی تایبەت دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز توانی میدالیای یەکەمی و زێڕ بەدەست بهێنێت.
ئەمە و پاش کۆتاهاتنی ئەو چالاکییە وەرزشییە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میدالیای یەکەمی بەخشییە ژیری پاڵەوان کە بە نمایشەکەی سەرنجی ئامادەبوانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو، لە وتەیەکدا حاکم مەحمود وێڕای ئاڕاستەکردنی پیرۆزبایی لەو یاریزانەیان خۆشحاڵی خۆی پیشان دا کە ژیری پاڵەوان کۆڵنەدانی کردۆتە هێمای سەرکەوتنەکانی و هیوایی سەرکەوتنی بۆ خواست و وتیشی چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگدارت لێدەکرێت هەر بۆیە دەبێت هەمیشە هەوڵ بۆ گەیشتن بە خەونەکانت بدەیت.
جێگەی باسە ژیر جەزا تاکە یاریزانی تیمی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیە کە بۆ ئاستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەشداری لەو پاڵەوانێتیانەدا دەکات کە بەڕێوەدەچن.[1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 397 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!