ناو: ڕزگار
ناوی باوک: عومەر
ژیاننامە
ڕزگار عومەر فەتاح، شاعیر و نووسەر و لێکۆڵەر (ڕزگار عومەر فەتاح شێخانی) لە ساڵی
1972 لە دایک بووە. لە ساڵی
1989 خوێندنی ئامادەیی لە
کۆیەکۆیە تەواوکردووە. لە ساڵی
1993 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی کوردی، کۆلێژی ئادابی
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە.
لە ساڵی
1993 تا ساڵی
2008 لە بواری پەروەردە وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر کاری کردووە، بۆ ماوەی 10 ساڵ بەڕێوەبەری ناوەندی ئەردەڵان بووە، لە شاری کۆیە. لە ساڵی
2008 بڕوانامەی ماستەری لە بەشی کوردی، کۆلێژی زمان، لە زانکۆی کۆیە بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2022ش بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەی ئەدەب لە بەشی کوردی، فاکەڵتی ئادابی
زانکۆی سۆرانزانکۆی سۆران وەرگرتووە. ئێستا، 2024، پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بەشی کوردی، فاکەڵتی پەروەردە
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
•بەراوردی نێوان کۆمەڵیک چیرۆک و ئەفسانه، چ1، کۆیە، 2006.
•ڕۆمانسیزم لە شیعرەکانی هێمن و محەمەد نووری، دەزگای موکریانی،
هەولێرهەولێر، 2012.
• هەستێکی شکاو، شیعر، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا،
سلێمانیسلێمانی، 2024
•پتر لە 20 توێژینە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاو کردووەتەوە و لە کۆڕ و سیمیینار و کۆنفرانسە ئەدەبییەکاندا حزوری گەرمی هەیە..
پەرتووکی ئامادە بۆ چاپ:
•جوانیناسیی ئافرەت لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادەدا، نامەی دکتۆرا.
•ئەزموونی شاعیران، لە
حاجی قادری کۆییحاجی قادری کۆیی ەوە بۆ قوبادی جەلیزادە، لەژێر تیشکی لێکۆڵینەوەی ئەدبیدا، پەرتووک:
•زامی عەشق، نامیلکە شیعر.
• لە کوێوە بۆ کوێ، ڕۆمان.
•ئیستاتیکا لە شیعرەکانی کەمال کەریمدا، پەرتووک.
• بایەخی ئەدەبی منداڵان، پەرتووک.
• پەخشانی ئەدەبی، مێژو و جۆرەکانی، پەرتووک
•تێکستی ئەدەبی ڕەگەز و مەبەستەکانی، پەرتووک.
•ڕێبازە ئەدەبییەکان لەکلاسیزمەوە بۆ پوچگەرایی، پەرتووک.
•قۆناغەکانی ئەدەبیی نوێ و هاوچەرخی کوردی، پەرتووک.
• ڕەگەزە ئەدەبییەکان، پەرتووک.
خەڵات و ڕیزلێنان:
•خەڵاتی ڕیزڵینان، کۆڕی شیعری شاعیرانی نوێخواز، هۆڵی نەقابەی کرێکاران، هەولێر، 1990.
•خەڵاتی ڕێزلێنان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی حاجی قادری کۆیی، زانکۆی کۆیە، 2016.
•خەڵاتی ڕێزلینان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی
عەزیز گەردیعەزیز گەردی، زانکۆی سەڵاحەددین، هەولێر، 2024.
[1]