یەک لە شارەدێیەکانی شارۆچکەی
کفریکفری لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە ئێراق. ناوەندەکەی شارەدێی
زینانەی گەورەزینانەی گەورە یە.
شارەدێی نەوجول یەکێکە لە ناوچە ناوچە جێناکۆکەکانی ئێراق، دوای ڕاپەڕین ھەندێک لە گوندەکانی ئەم شارەدێیە ڕزگار کران و ئاوەدان کرانەوە، ناوەندەکەی لە گوندی زینانەی گەورە دانرا و خرایە سەر شارۆچکەی کفری، بەڵام پێشتر خۆی شارەدێیەکی شارۆچکەی
دووزخورماتوودووزخورماتوو بوو.
ناوی ئەم شارەدێیە لە گوندی نەوجولەوە وەرگیراوە، کە لە سەرەتای درووستبوونیدا ناوەندی ئەم شارەدێیە بوو، بەڵام دواتر ناوەندەکەی کرایە گوندی زینانەی گەورەیە.
جوگرافیا
شارەدێی نەوجول ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی
قادرکەرەمقادرکەرەم .
لە باشوورەوە شارەدێی جەبارە و شارەدێی
سڵێمان بەگسڵێمان بەگ .
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی ئاوەسپی و شارەدێی
سەرقەڵاسەرقەڵا .
لە ڕۆژاواوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دووزخورماتوو و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی
داقووقداقووق .
ڕووبەر
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (1002کم2)یە لە (4٫9٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (35٫8٪) شارۆچکەی کفری پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (یەکەم)ە لە ناو شارەدێی شارۆچکەی کفریدا.
دانیشتووان
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە کورد، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی
2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (2، 641)کەسە.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (چوارەم)ە لە پێنج شارەدێی شارۆچکەی کفری.
مێژوو
لە سەردەمی عوسمانیدا زۆرینەی خاکی ئێستای شارەدێی نەوجول بە ناوەکانی شارۆچکەی گل و داودە (داوێ) ھاتووە، یان لە شارۆچکەی دووزخورماتوو.
لە سەردەمی پاشایەتیدا سەربە شارۆچکەی دووزخورماتوو بووە، لە پارێزگای
کەرکووککەرکووک .
لە سەردەمی کۆماریدا (1958 -1990)دا
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (5) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی (عەبدولسەلام عارف)، دواتر براکەی (عەبدولڕەحمان عارف) (5) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، (ئەحمەد حەسەن بەکر)(1968 -1979) و
سەددام حسێنسەددام حسێن (1979 -2003)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای
سلێمانیسلێمانی تا ساڵی
1991 بوو. کاریگەریی ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی ئێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سرووشتییەکان.
[7]
* لەنێوان ساڵانی (1970-1989)
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (460) لە
25-10-197225-10-1972 دا بە دابڕاندنی (11)کەرتی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دووزخورماتوو و (17)کەرتی شارەدێی سڵێمان بەگ لە سنووری شارۆچکەی دووزخورماتوو لە پارێزگای کەرکووک، شارەدێی نەوجول ھاتەکایەوە.
شارۆچکەی دووزخورماتوو بە فەرمانی کۆماری ژمارە (41) لە
29-01-197629-01-1976 دا لە پارێزگای کەرکووک دابڕێنرا و لەگەڵ (شارۆچکەی تکریت، شارۆچکەی سامەڕا و شارۆچکەی بەلەد)، پارێزگای سەڵاحەددینیان پێکھێنا.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (321) لە
11-06-198711-06-1987 دا شارەدێی نەوجول ھەڵوەشێنرایەوە. ھەموو کەرتەکانی بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دووزخورماتووەوە بەسترایەوە.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (366) لە
05-08-198905-08-1989 دا (17)کەرتی شارەدێی نەوجول لکێنرا بە شارەدێی سڵێمان بەگەوە.
[1]