ئەستێرەیەکی کوردی شاری #زاخۆ# ماوەی چوار ساڵ بەرگری لە گۆڵی یانەی وەرزشی تەلەبەی شاری بەغدا کرد، ئەم وەرزەش گرێبەستەکەی بە کۆتایی هێنا، لە ئێستادا 2024 ژمارەیەک لە یانەکانی بەشدار لە خولی پیشگەرانی ئێراق لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن، #دلۆڤان مەهدی# بەهۆی ئاست بەرزییەوە ماوەی چوار وەرزە لەگەڵ یانەیەکی شاری #بەغدا# بەردەوام بە ئاستی بەرزەوە دەرکەوتووە، لە بارەی چوونیشی بۆ یانەیەکی دیکە دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێزی شاری زاخۆ و پێشووی یانەی تەلەبە لەم بارەیەوە بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: من گرێبەستەکەم بە کۆتایی هاتووە لەگەڵ یانەی تەلەبە، هەر چەندە ماوەی چوار ساڵیش لە ڕیزی ئەم یانەیە یاریم کردووە و ئاستی باشم پێشکەش کردووە، لە بارەی چوونی بۆ یانەی تریش وتی بەڵێ چەند یانەیەک داوای گرێبەستیان کردووە لەگەڵم، بەڵام تاکوو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک خۆم یەکلای نەکردووەتەوە چاوەڕوانم بۆ ئەوەی بتوانم گرێبەستێکی باش ئەنجام بدەم بۆ ئەوەی ئاستی باشتریش پێشکەش بکەم لە داهاتوو، دلۆڤان مەهدی پێشووتر گۆڵپارێزی #یانەی وەرزشی زاخۆ# بووە و خزمەتی شارەکەی خۆی کردووە، بەڵام تاکوو ئێستا دیار نییە کە وەرزی داهاتووش دەگەڕێتەوە ڕیزی یانەی زاخۆ یاخود یانەیەکی دیکەی بەشدار لە خولی پیشەگەران تاقی دەکاتەوە. [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 388 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!