هەوار ئیسماعیل
#پەروین بوڵدان# دوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان، ڕایگەیاند داوای دیدار لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و سەردانکردنەوەی ئیمراڵی دەکەن.
پەروین بوڵدان، پەڕڵەمانتاری دەم پارتی لە بانەی وان، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29ی کانوونی یەکەمی 2024) دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕایگەیاند، دوای سەری ساڵ داواکاریی پێشکەشی پارتە سیاسییەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی دیدار و لەگەڵ سری سوورەیا ئۆندەر، پێکەوە سەردانی پارتە سیاسییەکان دەکەن.
ئەو پەڕڵەمانتارەی دەم پارتی گوتی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەرپرسیاریێتی ئەنجامدانی دیداری لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، خستە ئەستۆمان و ئێمەش ئەمە دەکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەنجامدانی دیدارەکانیان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، جارێکی دیکە لەگەڵ ئۆندەر سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە.
گوتەکانی پەروین بوڵدان لە دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی شاندەکەی دەم پارتییە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە گرتووخانەی ئیمراڵی.
شاندەکەی دەم پارتی کە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر، ئەمڕۆ ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە تەندرووستیی ئۆجەلان باشە و ورەی بەرزە.
ئۆجەلان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە بە شاندەکەی گوتووە ئەو پاڵپشتییەی پێویستی بێت، دەیکەم.[1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 225 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!