پاشا کۆرەی #ڕواندز# لە جەنگدا بوو، فەرمانی دابوو کەس چرا نەسووتێنێ، شەوێک خۆی گۆڕیبوو بۆ تاقیکردنەوە بە ناو شار ئەسووڕایەوە، سەیری کرد وا لە دوورەوە لە بن بەردێکا سووسەی ڕووناکییەک دێت، کە چوو تەماشای کرد ئەوا مۆمێک ئەسووتێ و ژن و پیاوێک لە بەریەوە دانیشتوون گەمە و گاڵتە ئەکەن! پیاوەکەی بانگ کرد، پێی وت: ئایا ئەمناسی؟ وتی: بەڵێ. وتی: ئەی گوێت لەو فەرمانە نەبووە کە وتوومە یاساغە بە شەو چرا داگیرساندن؟ وتی: بەڵێ گوێم لێ بووە، بەڵام ئەمە چوار ساڵە لەگەڵ ئەم کچەدا دڵمان پێکەوەیە، تا ئێستا بۆمان ڕێنەکەوتووە پێکەوە دابنیشین، ئیمشەو بۆمان ڕێکەوتووە وا پێکەوە دانیشتووین.
ئێستاش پاشا سوورە، کە هەستا نە گوێ بە پاشا کۆرە ئەدا نە بە پاشا ساغە! پاشا کۆرە کە ئەمەی بیست دەست ئەکا بە پێکەنین و ئەڵێ: بڕۆ هەموو شەو هەر لە خۆشیدا بن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 399 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!