هەریەک لە حزبی شوعی و بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کوردستان پرسەو سەرەخۆشێ خۆیان بۆ ئێن ئاڕ تی و خانەوادەی #وریا حەمەکەریم# و هاوپیشەکانی دەربڕی.
حزبی شوعی رایگەیاند، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوپیشەمان و پەیامنێر و پێشکەشکاری بەتوانا و رۆح سوک (وریا حەمەکەریم) مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە دڵەوە نیگەرانی کردین.ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو یەکێک لە راگەیاندنکارە هەڵکەوتووەکان بوو، کە پیشەییانە سەرکەوتنی لە کارەکەی بەدەست هێنابوو و کەوتبووە نێو دڵی هەموومانەوە، ئێمە لە مەکتەبی راگەیاندنی حزبی شیوعی هاوخەمیمان رادەگەیەنین و دەخوازین دواین ناخۆشی هەموومان بێت.
لەلای خۆیەوە چڤاتی سلێمانی (بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کوردستان) رایگەیاند، بەخەموو پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی راگەیاندنکار خوالێخۆشبیت کاکە وریا حەمەکەریممان پێگەشت جوانەمەرگ نمونەی راگەیاندنکاری مرۆڤ دۆست و لەخۆبوردوو و راستگۆیی بوو بەو بۆنەوە بەناوی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی بزاڤی ئاشتی جڤاتی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەناڵە بەڕێزەکەتان و بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامی و سەبووری ببەخشێتە ئێوەی بەڕێز و هەموو هاوڕێیانی و بنەماڵە بەڕێزەکەیان وئەمە دوا کۆستیان بێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=