بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ #وریا حەمەکەریم#، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ناسراوی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە پارێزگای #هەڵەبجە#، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان لە خانەوادە و کەسوکار و کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەکەین، ئومێدەوارین رۆحی شاد بێت و سەبوری بە هەمووان بدات.
کاکە وریا ڕۆژنامەنووسێکی بە ئەزموون و شارەزا و پڕۆفیشناڵ بوو، لە زۆر بواری میدیا جێدەستی دیار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی. [1]
#06-02-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=