مەحموود پاشای جاف لە «باخەکۆن» لە دیوەخانی شێخی حیسامەدیندا پێکەوە دائەنیشن، لەو وەختەدا زابتێکی ئەفەندیش دێتە دیوەخان و محوو پاشا ئەیناسێ و بە شێخی ئەناسێنێ و ئەڵێ: یا شێخ ئەمە لە مەکتەب خوێندوویەتی و بووە بە زابت، با ئێمەش منداڵەکانمان بخەینە مەکتەب و فێری خوێندەواری ببن. ئەوان لەم قسەیەدا ئەبن ئەفەندییەکە هەڵئەستێ و ئەچێ تۆزێ لەولای ئەوانەوە بە پێوە دەست ئەکا بە میز کردن! شێخ حیسامەدین ئەڵێ: پاشا ئەمەیە مەکتەبێ کەوا تۆ ئەوەندە بە تانەوپۆیا ئەچی؟ مەحموود پاشاش ئەڵێ: یا شێخ ئەگەر لە مەکتەب نەیخوێندایە میزەکەی ئەکرد بەسەروچاوی ئێمەدا...
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 9 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!