ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگەیاند، پەیامەکەی ئۆجەلان، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەتە، هەروەها هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ چارەسەری کێشەی کورد. دەشڵێت، هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەئاستی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و ئەخلاقی و پەیمانی خۆیاندابن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #27-02-2025#، #سەڵاحەدین بەهادین#، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە، ئەمرۆ گەلی کوردستان بەرێزەوە پێشوازی کرد لەپەیامە مێژووییەکەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، پەیامی ئاشتی و هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ چارەسەری کێشەیەکی زیاتر لە 40 ساڵ لە جەنگ و خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئاستی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و ئەخلاقی و پەیمانی خۆیاندابن.
سەلاحەدین محەمەد بەهادین لە راگەیەندراوەکەیدا دەشڵێت، سڵاو بۆ دەستپێشخەران و پشتیوانانی ئەم پرۆسە گرنگە، قۆناغی نوێ پیرۆز بێت لە هەموو لایەک. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=