حەمە بەگ وتی: کابرایەکم لابوو ناوی قادرە سووری لەک بوو، ڕۆژێک باسی پیاوی نوێژ قایم و دیندار ئەکرا! قادرە سوورە وتی: ناشوکری نەبێ زەمان خراپ بووە کەس ترسی خوای نەماوە، خەڵکی بە تەنگ نوێژ و ڕۆژووەوە نین، ساڵێک لەگەڵ بیست سوار هەمەوەن چووین بۆ جەردەیی، لە قاتە قاتەکانی کەرکووک کاروانێکمان ڕووت کردەوە، سەرکردەمان مەخۆل هەمەوەن بوو - بە ڕەحمەت بێ - بە دەستی خۆی پێنج کەس لە کاروانەکەی کوشت! هەموو بار و شتوومەک و وڵاغەکانمان هێنا گەیشتینە شیوە سوور، بستێکی مابوو ڕۆژئاوا ببێ، هەزار ڕەحمەتی لێ بێ مەخۆل بانگی کرد: عەشرەت نوێژم نەکردووە. دابەزی بە پەلەپەل دەستنوێژی شت و نەیهێشت نوێژەکەی بچێ، نوێژی خۆی کرد! ئینجا ئێستا پیاوی وەها دیندار ماوە؟! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 88 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!